پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەورووپا: بەپەلە گفتوگۆی ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتیی ئەورووپا هەڵبوەشێننەوە
مانفرێت وێبەر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گەلی ئەورووپا لە پەرلەمانی ئەورووپا، لە لێدوانێكیدا دەڵێت توركیا بە هیچ شێوەیەك لێی ناوەشێتەوە ببێتە ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا.
ئەو بۆ ئاژانسی (سپوتنیك)ی رووسی قسەی كردووە و دەڵێت: "ئێمە دەبێت لەگەڵ توركیا لاپەڕەیەكیتر هەڵبدەینەوە و پەیوەندییەكیتر دروست بكەین، ئەو پەیوەندییەش بە شێوەیەك بێت توركیا بە هیچ شێویەك نەبێتە ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا، گفتوگۆكردنیش لەوڕووەوە تەنیا كات بەفیڕۆدانە“.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا تیشكی خستە سەر پێشێلكارییەكانی توركیا دژی یەكێتیی ئەورووپا و نموونەی بە لیبیا هێنایەوە، كە توركیا گوێ بە یەكێتیی ئەورووپا نادات و دەستێوەردان لە لیبیا دەكات و هێرش دەكاتە سەر كەشتیی فەڕەنسا لە دەریای سپی ناوەڕاست و زۆر شتی تریش.
گوتیشی: "دەبێت بە ئاشكرا بە ئەنقەرە بگوترێت، توركیا كێشەیە بۆ یەكێتیی ئەورووپا و نابێت ببێت بە ئەندام لەو یەكێتییە".
باسنيوز
