ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 12 ملیۆن و 579 هەزار و 121 کەس.
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 12 ملیۆن و 579 هەزار و 121 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 11-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، مەکسیک، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، پاکستان، ئیتاڵیا، سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر، ئەرجەنتین و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، حەوت ملیۆن و 340 هەزار و 73 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 562 هەزار و 810 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
