له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 71 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 71 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 136 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌‌‌ 11/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 291 هه‌زار و 786 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 220 هه‌زار و 229 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له‌ 71 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 136 هه‌زار و 671 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 460 هه‌زار و 495 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top