وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لە بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێراندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:  لە بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێراندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا بە ڕۆژنامەنووس و میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکە بەرپرسیارە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزێت.

بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (ڕادیۆ فەردا) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەوە و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسی پێگەی هەواڵی (ناشناڵ)دا ڕای گەیاندووە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبەکانی لە ناوچەکە بۆ پێشگیری و بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی ئێران، بە شێوەی جیاواز پێوەندی و هاوکاریی فراوانی هەیە.

بە گوتەی مایک پۆمپیۆ، یەکێک لەو ڕێگایانە درێژەدانە بە گەمارۆخستنە سەر چەکوچۆڵی ئێران کەلە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا کۆتایی پێ دێت و دەبێ درێژەی بدەین، چونکە نەبوونی گەمارۆ لەسەر چەکوچۆڵی ئێران، بۆ ناوچەکە بەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشی گەیاندووە یارمەتیی دووەمی واشنتۆن، فرۆشتنی چەکۆچۆڵی ئەمریکایە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی دەوروبەری کەنداو، هاوکات جیا لەو رێگایانە، چەند شێوازی دیکەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیران لەبەردەستدان کە وردەکارییەکانی بە بیروڕای گشتی ڕاناگەیەندرێن.






باسنیوز
Top