زۆترین مردوانی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەوروپا تۆماركراوە

 زۆترین مردوانی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەوروپا تۆماركراوە
تا ئەمڕۆ هەینی لە كیشوەری ئەوروپا زیاتر لە دو ملیۆن و 532 هەزار توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە و نزیكەی 195 هەزار و 484 توشبوی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كیشوەرەكە زۆرترین ژمارەی مردنی بەراورد بە كیشوەرەكانی دیكەی جیهان تێدا تۆماركراوە.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا لە كیشوەری ئەوروپا زیاترلە دو ملیۆن و 532 هەزارو 361 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش نزیكەی 195 هەزار و 484 توشبوی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا ملیۆنێك و 479 هەزار و 363 كەس پەتاكەیان پەڕاندوە و چاكبونەتەوە.

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئەوروپا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 13 هەزارو 427 كەس بوە، لەو ژمارەیەش 429 كەس گیانیان لەدەستداوە

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی داتا سەنتەری جیهانی، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئەوروپا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 13 هەزارو 427 كەس بوە، لەو ژمارەیەش 429 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، زیاتر لە 12 ملیۆن و 394 هەزارو 651 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 557 هەزار و 504 كەس گیانیانلەدەستداوە و حەوت ملیۆن و 225 هەزار و 75 كەس چاكبونەتەوە.











خەندان
Top