وەزیری تەندروستیی تورکیا: 18 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 50 هه‌زار و 103 كه‌س پشكنینی کۆرۆنایان بۆ كراوه، هه‌زار و 24 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه و 18 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات 2 هه‌زار و 879 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
له توویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه، تاوەکو ئێستا كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 300 كه‌س؛ ژماره‌ی تووشبووانیش 209 هه‌زار و 962 كه‌سن.
تاوەکو ئێستا پشكنینی کۆرۆنا بۆ سێ ملیۆن و 832 هه‌زار و 623 كه‌س كراوه، نزیکەی 210 هەزار کەسیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بووە و 190 هه‌زار و 390 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، هەزار و 179 كه‌سیش له‌ژێر چاودێریی چڕدان.
رووداو
