سەرۆکی شارەوانیی سیئۆل بە مردوویی دۆزرایەوە
پێشتر، کچی سەرۆکی شارەوانیی سیئۆل تەلەفۆنی بە پۆلیسەوە کردووە و ئاگاداریکردوونەتەوە لەوەی کە باوکی ماڵەوەی جێهێشتووە و پێش ئەوەی بڕوات هەندێک شتی گوتووە کە لە وەسیەت دەچێت.
نزیکەی 150 ئەفسەری پۆلیس بە درۆن و سەگی پۆلیسییەوە لە پارکی واریۆنگ لە سیئۆل بەدوایدا دەگەڕان تاوەکو بە مردوویی دۆزیویانەتەوە.
پارک وۆن سوون تەمەنی 64 ساڵە و لە ساڵی 2011وە وەکو سەرۆکی شارەوانیی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دەستبەکاربووە، لە ساڵی 2014 و 2018 بۆ هەمان پۆست هەڵبژێردراوەتەوە.
چاوەڕوان دەکرا پارک وۆن سوون ببێتە یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور، بەڵام لەم دواییانەدا تۆمەتبارکرابوو بە ئەنجامدانی گێچەڵی سێکسی.
رووداو
