له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 9/7/2020، له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 707 هه‌زار و 301 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌‌ شه‌ش هه‌زار و 562 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 176 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 10 هه‌زار و 843 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 481 هه‌زار و 316 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز


Top