ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 12 ملیۆن و 100 هەزار کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 12 ملیۆن و 100 هەزار کەس تێپەڕی


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 12 ملیۆن و 117 هەزار و 76 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئێران، ئیتاڵیا، پاکستان، باشووری ئەفریقیا, سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، بەنگلادیش, فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر, ئەرجەنتین و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، حەوت ملیۆن و 45 هەزار و 775 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 552 هەزار و 80 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.










باسنيوز
Top