له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ بۆ سه‌رووى 134 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ بۆ سه‌رووى 134 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 134 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌‌‌ 9/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 158 هه‌زار و 932 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 97 هه‌زار و 84 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 134 هه‌زار و 862 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 392 هه‌زار و 679 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top