ئه‌مەریكا داوای ده‌ستگیركردنی بكوژانی هیشام هاشمی ده‌كات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: "تا ئەو رۆژەی ھیشام تیرۆر کراوە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ھەڕەشەی لێکراوە".
هیشام هاشمی شاره‌زا و توێژه‌ره‌وه‌ی بواری هزری توندڕه‌وی و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، لە 6/7/2020 له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و تیرۆر كرا.
هاشمی له دایكبووی ساڵی 1973ی شاری به‌غدا بوو. خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی داعش و میلیشیا هاوشێوه‌كانی. له 1997ه‌وه چاودێری گرووپ و ره‌وته ئیسلامییه‌كانی عێراقی كردبوو. هه‌روه‌ها شاره‌زا بوو له به‌دواداچوون و ساغكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری فیقهی و شاره‌زای بواری فه‌رمووده‌ناسی بوو.
K24
