وەزیری بەرگریی ئیسرائیل خۆی کەرەنتین دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل خۆی کەرەنتین دەکات
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ئەکاونتی توویتەری خۆی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، خۆی کەرەنتین کردووە.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی گومانی بەرکەوتنی لەگەڵ نەخۆشێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای راوێژ لەگەڵ بەرپرسانی پزیشکی، خۆی کەرەنتین دەکات و پشکنینی کۆرۆنا دەکات.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا لە ئیسرائیل 32 هەزار و 714 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 29 هەزار و 400 تووشبوو چاکبوونەوە و هەزار و 966 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.








رووداو
Top