لە ماوەی چوار ساڵدا 10 هەزار پەنابەر ڕووی لە ئەڵمانیا كردووە
ڕوژنامەی (دی فیلت) ئەڵمانی نووسیویەتی: "بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئەڵمانیا ئەو وڵاتەیە كە زۆرترین پەنابەری لە ماوەی چوار ساڵدا بۆ هاتووە، كۆی ژمارەی ئەو پەنابەرانەیش كە بۆ ئەڵمانیا هاتووە 10 هەزار كەس بووە".
لە ڕۆژنامەكەدا ئاماژە بەوەش کراوە، كە هاتنی بۆ ئەو پەنابەرە زۆرەیە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لەسەر بنەمای رێكەوتنامەیەك بووە كە لە ساڵی 2016 لە نێوان توركیا و یەكێتی ئەورووپادا لەسەر پەنابەران واژو كراوەن.
هەروەها بە پێی ئامارێكی دیكە هەر لەو رۆژنامە بڵاوكراوەتەوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 26 هەزار پەنار هاتوونەتە ناو خاكی ئەورووپا بەشێی هەرە زۆریان ڕوویان لەو ئەڵمانیا كردووە و فەرەنسا لە پلەی دووەمدایە كە زۆرترین پەنابەر ڕووی تێكردووە.
لە ڕوژنامەی (دی فیلت) دا ناوی چەند كە لە كیشوەری ئەوروپا هاتووە، بەڵام هیچ پەنابەری بۆ نەچووە كە ئەوانیش چیك و هەنگاریا و پۆڵەندا و رۆمانیا و سلۆڤاكیا.
باسنيوز
