نووسەریکی نزیک لە ئاکەپە: دەنگەكانی ئاكەپە بۆ ٣٠٪ كەم بووەتەوە

نووسەریکی نزیک لە ئاکەپە: دەنگەكانی ئاكەپە بۆ ٣٠٪ كەم بووەتەوە
نووسەرێكی نزیك لە پارتی داد و گەشەپیدان (AKP )، ئاشكرای کرد دەنگەكانی ئاكەپە ئێستا دابەزیوە، بەڵام ئەم دابەزینە نەبووەتە هۆكاری ئەوەی ئاكەپە ببێتە پارتی دووەم لە تورکیا و بە پێچەوانەوە ئێستاش ئاكەپە هەر لە ریزبەندیی یەكەمی پارتەکانی توركیایە.

لەمبارەوە ناگیهان ئاڵچی، نووسەری دیاری توركیا و نزیك لە ئاكەپە، لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی سیاسی لە (خەبەر تورك) باسی لە پێگەی ئاكەپە لە توركیا كرد.

ئاڵچی ئاماژەی بەوەش داوە كە چەند راپرسییەكی لەبەردەستدایە و ئەو راپرسییانەش لەلای ئاكەپەش هەن بەوەی دەنگەكانی بۆ ٣٠٪ کەم بووەتەوە.

ئەو لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بۆ جەهەپە كرد، كە ئێستا ئەو پارتە دەنگەگانی بۆ ٢٥٪ بەرز بووەتەوە و هەدەپەش١٠٪.

بە گوێرەی گوتەی ئاڵچی، راستە ئاكەپە دەنگەكانی كەم بووەتەوە، بەڵام ئێستاش هەر پارتی یەكەمە لە توركیا.

ئاكەپە لە ماوەی ١٨ ساڵ حوكمڕانی لە توركیا، هیچ كاتێك دەنگەكانی دانەبەزیوە بۆ خوار٤٠٪ و لە ١١ هەڵبژارندا دەنگەكانی ٤٠ بۆ ٤٥٪ بووە.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بەهۆی گیروگرفتی ناوخۆیی تورکیا دوو پارتی نوێ لە تورکیا دامەزراون کە ئەوانیش لەسەر دەستی ئەحمەد داودئوغلۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و عەلی باباجان وەزیری پێشووتری ئابووری تورکیان کە ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکەپە داناوە.













باسنيوز





Top