چین مەرجی ئەنجامدانی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا و روسیا ئاشکرا دەکات
قەبارەی چەکە ئەتۆمییە کۆگاکراوەکانی ئەمریکا 20 هێندەی قەبارەی چەکە ئەتۆمییەکانی چین دەبێت
فو کۆنگ، بەرپرسی تایبەت بە کاروباری پڕچەککردن لە وەزارەتی دەرەوەی چین لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "چین هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە هاوبەشیکردن لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا و چین، بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە قەبارەی چەکە ئەتۆمییە کۆگاکراوەکانی ئەمریکا 20 هێندەی قەبارەی چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی دەبێت".
ئەگەر واشنتن ئامادەبێت ئاستی چەکە ئەتۆمییەکانی دابەزێنێت بۆ ئاستی چین، ئەوا پەکین بەشداری لە دانوستانە ئەتۆمییەکەدا دەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، چین کاتێک ئامادەی بەشداریکردن دەبێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا، کە واشنتن ئامادەبێت ئاستی چەکە ئەتۆمییەکانی دابەزێنێت بۆ ئاستی چین، بەڵام دەزانن ئەو شتە لە راستیدا هەرگیز رونادات.
فو کۆنگ باسی لەوەشکرد، ئەمریکا بە بانگهێشتکردنی چین بۆ بەشداریکردن لە دانوستانە ئەتۆمییەکان، دەیەوێت سەرەنجەکان لەسەر ویستی وڵاتەکەی بە درێژنەکردنەوەی رێککەوتننامەی ستارتی نوێ دوربخاتەوە.
ئەو دیپۆلۆماتکارەی چین ئاشکراشیکرد، "ئامانجی راستەقینەی ئەمریکا ئەوەیە لەسەرجەم ئەو بەربەستانە رزگاری بێت، کە توانا ئەتۆمی و سەربازییەکانی سنوردار دەکەن.
رێككەوتننامەی "ستارت" تایبەت بە سنورداركردنی چەكە ستراتیجییەكان لە ساڵی 2021دا كۆتایی پێدێت و ویلایەتە یەكگرتوەكانیش مەرجی بەشداریكردنی چینی داناوە لەو رێككەوتننامەیەدا، بۆ درێژكردنەوەی ماوەكەی.
خەندان
