له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 56 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 56 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 133 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌‌‌‌ 8/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 97 هه‌زار و 84 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 40 هه‌زار و 833 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 56 هه‌زار و 251 كه‌س له‌ ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 133 هه‌زار و 972 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 354 هه‌زار و 863 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






باسنيوز
Top