دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 11 ملیۆن و 901 هەزار و 899 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئێران، ئیتاڵیا، پاکستان، سعودیە، باشووری ئەفریقیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، شەش ملیۆن و 872 هەزار و 924 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 546 هەزار و 706 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
