چین نزیکدەبێتەوە لە بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا

چین نزیکدەبێتەوە لە بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا
چین لە کێبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ریزی پێشەوەیە و دووەم ڤاکسینی چووەتە قۆناخی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوەکانەوە.

جگە لە ڤاکسینی یەکەمی دژە کۆرۆنا کە پێی ناوەتە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەکان، چین توانیویەتی ڤاکسینێکی دیکە بەناوی ساڤ-ئۆ کە سەر بە کۆمپانیای سینۆڤاک بایۆتیکە، بە دوو قۆناخی دیکەدا تێپەڕێنێت و ئێستا لە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەکانە لەسەر مرۆڤ کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت.

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشیی ڤایرۆسیی کۆرۆنا، ناسراو بە کۆڤید-19، حکومەتی چین بە هەڵمەتێكی نیشتمانی هەردوو کەرتی سەربازی و تایبەتی وڵاتەکەی یەکخست بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

چەند وڵاتێکی دیکە، لەوانەش ئەمریکا، تێدەکۆشن بۆئەوەی لەگەڵ کەرتی تایبەتی نێو وڵاتەکانیان بە ڤاکیسنەکە بگەن و بتوانن ببنە براوەی کێبڕکێ جیهانییەکە.

چین بەهۆی خستنەڕووی چەند نموونەیەکی ڤاکسین کە رووبەڕووی رەخنەی بەشێك لە وڵاتانی جیهان بووەوە، بەوەی کە لەڕووی کوالێتییەوە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەکیان نەدەگرتەوە؛ هەربۆیە ئێستا لەبەردەم ئاڵنگاریی رازیکردنی وڵاتانی جیهانە بە تواناکانی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینێك کە شیاوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت و مەرجی سەلامەتی و تەندروستیی بۆ وەرگرانی تێدابێت.

بەرازیل ئێستا دووەم وڵاتە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای تێدایە لەسەر ئاستی جیهنا، لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناش لەو وڵاتە، هەزاران خۆبەخش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنایان لەسەر تاقیبکرێتەوە؛ ئێستا سەرۆکانی هەردوو پرۆژەی پەرەپێدانی ڤاکسین لە زانکۆی ئۆکسفۆردی ئەمریکا و کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی دەستیانکردووە بە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە لەسەر تووشبووان.






رووداو
Top