تەقینەوەیەک لە باشووری تاران پێنج کەسی کردە قوربانی

تەقینەوەیەک لە باشووری تاران پێنج کەسی کردە قوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی پیشەسازیی (باقر شار)ی باشووری تاران لەناو کارگەیەک تەقینەوەیەک ڕووی داوە و دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئیرنا) لەزاری ئەمین بابایی بەڕێوەبەری ناوچەی "کەهریزەک"ی تارانەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی کەمتەرخەمیی کرێکارانی پڕکەرەوەی کارگەی ئۆکسیجن، کاتژمێر 3:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.7.7 لەناو ئەو کارگەیە لە کاتی پڕکردنەوەی بتڵی ئۆکسیجن تەقینەوەیەک ڕووی داوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون".

ئاماژەی بەوەش کردوو کە هێزی تەقینەوەکە هێندە زۆر بووە کە دیوارەکانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ترۆمبێلی (سایپا) لە پەنای ئەو کارگەیە داڕووخاون.

ناوچەی پیشەسازیی (باقر شار) کەلە باشووری تاران هەڵکەوتووە کە زیاتر لە ٥٩ هەزار دانیشتووی هەیە و لە ١٣ کیلۆمەتریی باشووری شاری (ڕەی)ی سەر بە تاران هەڵکەوتووە.




باسنيوز
Top