له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا سێ ملیۆن و 40 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا سێ ملیۆن و 40 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى 133 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌‌‌‌ 7/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 40 هه‌زار و 833 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 982 هه‌زار و 928 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 132 هه‌زار و 979 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 324 هه‌زار و 947 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.




باسنيوز
Top