فڕەنسا چەند وەزیرێکی دیکەی حکومەتەکەی گۆڕی
سەرۆکی فڕەنسا هەردو وەزیری ناوخۆ و ژینگەی حکومەتەکەی گۆڕی
بەپێی میدیاکانی فڕەنسا، ئەمڕۆ دوشەممە، ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا هەردو وەزیری ناوخۆ و ژینگەی حکومەتەکەی گۆڕی کە لەماوەی چەند رۆژی رابردو سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی دەستنیشانکرد.
ماکرۆن گیرالد دارمانین وەزیری بودجەی ئێستای وەک وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد
لەگۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی حکومەتدا، ماکرۆن گیرالد دارمانین وەزیری بودجەی ئێستای وەک وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد و باربارا پۆمپیلی تەمەن 45 ساڵ و ئەندامی پێشوی پارتی سەوزی کردە وەزیری ژینگە.
لای خۆشییەوە، ئالێکس کۆهلەر یاریدەدەیری سەرۆکی فڕەنسا ئاشکرایکرد، هەریەک لە جین لی دریان وەزیری دەرەوە، فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری و برۆنۆ مایەر وەزیری ئابوری لەپۆستەکانیان دەمێننەوە.
رۆژی هەینی رابردو ماکرۆن کاستێکسی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتەکەی دیاریکرد، ئەوەش دوای ئەوەی پارتەکەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا ئەنجامێکی خراپی بەدەستهێنا.
خەندان
