له ڕووسیا 135 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 611 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 687 هه‌زار و 862 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 736 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 135 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 10 هه‌زار و 296 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 454 هه‌زار و 329 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
