نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

 نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەهۆی بەردەوامبونی وڵاتانی بەرهەمهێن لەسەر کەمکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بەرزبوەوە، هاوکات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکیش بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەڕێژەی بەرچاو دابەزیوە.

نەوتی خاوی برێنت 52 سەنت بەرزبوەوە و لەدواین مامەڵەدا بە 42.98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 52 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە لەسەدا 0.4ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 42.98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 40.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 23 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 40.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا 0.6 نزمبوەتەوە.

وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ لە نێوانیشیاندا روسیا پەیمانیانداوە، لەم مانگەشدا بەردەوامی بدەن بە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە، بەتێکڕای 9.7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش وایکردوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەهۆی زیادبونی بەرچاوی ژمارەی توشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لەو وڵاتە، نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی کەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لێکەوتوەتەوە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی رو لە دابەزین بکات.





خەندان
Top