ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 11 ملیۆن و 500 هەزار کەس تێپەڕی
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 11 ملیۆن و 509 هەزار و 830 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 6-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئێران، پاکستان، سعودیە، تورکیا، ئەڵمانیا، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، شەش ملیۆن و 506 هەزار و 268 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 536 هەزار و 728 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
