پەرلەمانی ئێران مانگێک مۆڵەت بە حەسەن رۆحانی دەدات

پەرلەمانی ئێران مانگێک مۆڵەت بە حەسەن رۆحانی دەدات
پەرلەمانی ئێران چەند پرسیارێک ئاراستەی سەرکۆماری وڵاتەکەی دەکات و ماوەی مانگێک مۆڵەتی پێدەدا بۆ وەڵامدانەوەیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020، میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، کە پەرلەمان پێنج پرسیاری ئاراستەی حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری وڵات کردووە و داوای روونکردنەوە دەکات، کە پرسیارەکان بریتین لە؛

- هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دراوە بیانییەکان و دابەزینی نرخی دراوی وڵات چییە؟

- هۆکاری زیادبوونی نرخی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل و بۆچی حکوومەت لە چەند ساڵی رابردوودا خانووی بۆ هاووڵاتییان دابین نەکردووی؟

- ئەو هەڵە ستراتیژییە چی بوو، کە حکوومەت لە رێککەوتنی ناوکی کردی؟

- حکوومەت بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی کۆرۆنای دا، بازرگانەکان ناڕازی بوون، حکوومەت چی کرد؟

- حکوومەت 42 هەزار ریال بە دۆلارێک دەداتە هاوردەکاران، چەند ملیار دۆلار دراوە و دراوەتە کێ و کاریگەریی چیبووە لەسەر کەمکردنەوەی هەڵاوسان؟

پەرلەمانی ئێران ماوەی یەک مانگ مۆڵەتی بە حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری وڵاتەکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، داوە.












باسنيوز




Top