سوپای لیبیا سیستەمێکی بەرگریی سوپای تورکیا تێک دەشکێنێت
سەرچاوە میدیاییە لیبییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هۆک و سیستەمی تەشویشی کۆرالیان بە نۆ هێرشی ئاسمانی، تێک شکاندووە.
ئەو دوو سیستەمە، سوپای تورکیا بۆ پاڵپشتیکردنی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا، لە بنکەی ئاسمانیی ئەلوەتییە لە رۆژئاوای لیبیا، دایمەزراندوون.
تورکیا لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، کە پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە، بەڕێوە دەبرێت بە ناردنی چەک و چەکدار و واژۆکردنی گرێبەستی ئابووریی و ئەمنی، هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دەکات، کە ئەو حکوومەتەی لیبیا لەلایەن سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین پێکهێنراوە و لەگەڵ سوپای نیشتمانیی وڵاتەکەی تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرێن، کە ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە، پاڵپشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەکەن.
باسنيوز
