له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 736 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 736 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 5/7/2020، له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 736 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 681 هه‌زار و 251 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌‌ شه‌ش هه‌زار و 632 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 134 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 10 هه‌زار و 161 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 450 هه‌زار و 750 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.












باسنيوز




Top