بۆلیڤیا گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ مردووانی کۆرۆنا ئامادە دەکات
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووانی پەتای کۆرۆنا، حکوومەتی بۆلیڤیا گۆڕی بەکۆمەڵ ئامادە دەکات.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، پەتای کۆرۆنا سیستەمی تەندروستیی بۆلیڤیای هیلاک و ماندوو کردووە و توانای بەرامبەر پەتای کۆرۆنا کەم بووەتەوە.
شارۆچکەی کۆچابامبا لە ناوەڕاستی بۆلیڤیا زۆرترین ژمارەی مردنی بە پەتای کۆرۆنا تێدا تۆمار کراوە و بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتداران بە بەخاکسپاردنیان راناگەن، بە شۆفەڵ گۆڕی بە کۆمەڵ بۆ مردووانی کۆرۆنا دروست دەکەن.
خەڵکی ناوچەکە ترسی ئەوەیان هەیە، دروستکردنی گۆڕی بە کۆمەڵ و بە خاکسپاردنی مردووانی کۆرۆنا بە کۆمەڵ ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ناوچەکەیان.
تا ئێستا 36 هەزار و 818 کەس لە بۆلیڤیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 320 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
