ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 11 ملیۆن و 172 هەزار کەس

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 11 ملیۆن و 172 هەزار کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 11 ملیۆن و 172 هەزار و 249 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا، مەکسیک، ئیتاڵیا، ئێران، پاکستان، تورکیا، سعودیە، ئەڵمانیا، باشووری ئەفریقیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، قەتەر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، شەش ملیۆن و 309 هەزار و 286 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 529 هەزار و 83 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.



باسنيوز








Top