تەندروستی بریتانیا: سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا ئەگەرێکی بەهێزە

 تەندروستی بریتانیا: سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا ئەگەرێکی بەهێزە
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی ئینگلاند رایگەیاند، سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا ئەگەرێکی بەهێزە.

سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا ئەگەرێکی بەهێزە


بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، د. جێنی هاریس جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ئینگلاند رایگەیاند، سەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا ئەگەرێکی بەهێزە و گەیشتن بەلوتکەی پەتاکە لە شەپۆلی یەکەمدا وانەیەکی باشە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لەجارێکی تر گەیشتن بەلوتکە.

بەرزبزبونەوەی ژمارەی توشبوان لە لیسیستەر بەهۆی گەڕانەوەی خوێندکاران بوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن


جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی ئینگلاند راشیگەیاندوە، بەرزبزبونەوەی ژمارەی توشبوان لە لیسیستەر بەهۆی گەڕانەوەی خوێندکاران بوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، لەبەرئەوە جارێکی تر تا دڵنیانەبن لە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا رێگە بە چونەوە خوێندکاران نادەن بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا لەبریتانیا 283 هەزار و 757 کەس توشی کۆرۆنا بون و 43 هەزار و 995 توشبوی ئەو پەتایەش گیانیانلەدەستداوە.






خەندان-
Top