بۆچی دۆناڵد ترەمپ ماسك نابەستێت
ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی "فۆكس بزنس"ی ئەمریكی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە كە بۆچی ماسك بەكار ناهێنێ و رایگەیاند كە بەكارهێنانی ماسك كێشە نییە و ئەگەر پێویست بكات بەكاری دەهێنێت.
ترەمپ دووپاتی كردەوە كە ئەگەرچی خۆی ماسك بەكار ناهێنێ، بەڵام ئەو لەگەڵ بەكارهێنانی ماسكدایە و بە گرنگی دەزانێ، هەروەها ئەو كەسانەش كە رۆژانە لەگەڵیاندا كۆدەبێتەوە، هەموویان پشكنینیان بۆ كراوە و دڵنیایە لەوەی هەڵگری پەتاكە نین.
سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی گوت كە پێیوایە لەناكاو پەتای كۆرۆنا لەناودەچێ و نامێنێت.
نەبەستنی ماسك لەلایەن ترەمپەوە لە كاتێكدایە كە هێشتا بەشێك لە ویلایەت و شارەكانی ئەمریكا بەدەم بەرزبوونەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەناڵێنن.
بەرزی ئەمەش لە كاتێكدایە
باسنيوز
