له ئێران زیاتر له دوو هه‌زار و 600 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 148 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 11 هه‌زار و 106 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 652 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 232 هه‌زار و 863 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 194 هه‌زار و 98 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
