له ڕووسیا 147 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 760 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 661 هه‌زار و 165 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 556 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 147 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته نۆ هه‌زار و 683 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 428 هه‌زار و 978 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
