فەرەنسا بەهۆی تورکیاوە لە ناتۆ دەکشێتەوە

فەرەنسا بەهۆی تورکیاوە لە ناتۆ دەکشێتەوە


فەرەنسا لە دژی تورکیا، لە کردەیەکی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دەکشێتەوە.

وەزارەتی سوپای فەرەنسا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بڕیاری داوە بەشێوەیەکی کاتی لەئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی دەریایی ناتۆ لە دەریای ناوەڕاست بکشێتەوە.

کشانەوەی فەرەنسا بەهۆی ناڕەزاییە دژی تورکیا، کە بە هەمانشێوە ئەندامی ناتۆیە و فەرەنسا پێیوایە ئەو وڵاتە رێز لە بنەماکانی ناتۆ ناگرێت.

فەرەنسا داوا دەکات ئەندامانی ناتۆ بە فەرمی پابەندبوونی خۆیان بە قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ لیبیا لەلایەن توکیاوە، رابگەیەنن.

تورکیا بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری، بەشداریی شەڕی ناوخۆیی لیبیا دەکات و هاوکاریی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا لە دژی سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە، دەکات.








باسنيوز
Top