له ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه نۆ هه‌زار و 500 كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 556 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 654 هه‌زار و 405 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 693 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 216 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته نۆ هه‌زار و 536 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 422 هه‌زار و 931 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
