نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی سووریا کۆدەکرێتەوە
نزیکەی هەشت ملیار دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی، بۆ خەڵکی سووریا کۆدەکرێتەوە.
وڵاتانی کۆمەکبەخش لە کۆنگرەیکدا، کە یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە برۆکسل سازیان کرد، بەڵێنیان دا بڕی حەوت ملیار و 700 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی مرۆیی، بە خەڵکی سووریا ببەخشن.
ئەڵمانیا بە بەخشینی گەورەترین بڕی هاوکاری، کە یەک ملیار و 58 ملیۆن یۆرۆ (زیاتر لە یەک ملیار و 187 ملیۆن دۆلار)ـە، بەشداریی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی سووریا، بکات.
چوار ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکە لە ساڵی 2020 وەک هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی گەلانی سووریا دەکرێ و بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریش بۆ ساڵی 2021 تەرخان کراوە.
بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 لەنێوان رژێمی ئەو وڵاتە و گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەستی پێکردووە، نزیکەی 12 ملیۆن هاووڵاتیی سووریا ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەر، ئەوروپا و ناوخۆی وڵاتەکەیان، بوون، جگە لە کوژرانی دەیان هەزار کەسی دیکە.
باسینوز
