له ئه‌مریكا زیاتر له 46 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 1/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 727 هه‌زار و 996 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 681 هه‌زار و 811 كه‌س بوو، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له هه‌مان وڵات زیاتر له 46 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 130 هه‌زار و 123 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 143 هه‌زار و 490 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
