له ئێران دوو هه‌زار و 457 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 147 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 10 هه‌زار و 817 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 457 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 227 هه‌زار و 662 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 188 هه‌زار و 758 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
