فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، کرایە ئامانج.
بۆمبەکە کاروانێکی سوپای پاسدارانی کردووەتە ئامانج و بەهۆی تەقینەوەشی، فەرماندەی پاسداران لەو ناوچەیە بریندار بووە.
میدیا ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن، کە بۆمبەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی سوپای عەدل دانراوەتەوە.
رێکخراوی سوپای عەدل رێکخراوێکی ئیسلامیی سوننەمەزهەبە و باس لەوە دەکات، کە خەبات بۆ مافەکانی سوننەمەزهەبەکانی ئێران دەکات، بەڵام لەلایەن وڵاتانی ئێران، هیندستان و یابان خراوەتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
باسنیوز
