نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 24 سەنت دابەزی

   نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 24 سەنت دابەزی
بەهۆی کەمبونەوەی هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بوژانەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی و زیادبونی خستنەڕوی نەوت لەلایەن لیبیاوە، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە دابەزیندایە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 24 سەنت دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.58ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 41.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا


بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 24 سەنت دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.58ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 41.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 32 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 39.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا 0.81 دابەزیوە


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 32 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 39.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا 0.81 دابەزیوە.

دوێنێ دوشەممە کۆمپانیای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لیبیا دەستپێبکات بەمەبەستی لابردنی ئەو سزایانەی کە بەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە سەپاندویانە، ئەوەش وای لە وەبەرهێنەران کرد نیگەرانی زیادبونی خستنەڕوی نەوتی خاو بن لە بازاڕەکاندا.

لەلایەکی دیکەوە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەمریکای لاتین بەردەوام لە زیادبوندایە، ئەوەش بوەتە هۆی سنوردارکردنی گەشەسەندنی بازاڕە ئابورییەکان و دابەزینی نرخی نەوتی خاو.





خەندان
Top