ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی راگەیاند

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی راگەیاند
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 29-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازیی فەرمییە و بە رای بەرپرسان و مەرجەعیەتی شیعە، دامەزراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی عێراق دەتوانێ ئەو کۆسپانە تێبپەڕێنێت و کاروباری ناوخۆی خۆی بەڕێوە ببات و لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارەکانی حەشدی شەعبیش، رایگەیاندووە، ”ئەو بابەتە پەیوەندیی بە ناوخۆی عێراقەوە هەیە و ئێران دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادات“.

رۆژی پێنجشەممە 25-6-2020، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی ژمارەیەک چەکدار و سەرکردەی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقییان دەستگیر کرد، کە بەنیازی دامەزراندنی سەکۆی مووشەکی بوون بۆ تۆپبارانکردنی بنکە سەربازییەکان و باڵوێزخانەی ئەمریکا.












باسنيوز



Top