له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 641 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/6/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 719 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 641 هه‌زار و 156 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 791 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 93 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته نۆ هه‌زار و 166 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 403 هه‌زار و 430 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
