لە ئێران کۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە

لە ئێران کۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە
بەپێی زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاو کراوەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 2020.6.29 لە شاری "مەرڤدەشت"ی سەر بە پارێزگای فارس کۆپەتەرێکی سەربازی (بالگرد) کەوتووەتەوە خوارەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران لە زاری چەند بەرپرسێکی سەر بە پارێزگای فارسەوە ئەو هەواڵە ڕەت کردووەتەوە کە هیچ حاڵەتێکی بەربوونەوە فڕۆکە و کۆپتەری سەربازی تۆمار نەکراوە.

لەمبارەوە قایمقامی مەرڤدەشت، ناوەندی قەیرانەکانی فارس و فڕۆکەخانەکان هەروەها فەرماندەی (بنکەی ئاسمانیی شیراز)یش ئەم هەواڵەیان ڕەت کردووە.

هاوکات عەنایەتوڵا ڕەحمانی پارێزگاری فارس ڕای گەیاندووە ڕووداوی لەو چەشنە ڕووی نەداوە و تەنیا ئاگرکەوتنەوەی لاوەکی ڕووی داوە.

ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن بەپرسانی پارێزگای فارس لە کاتێکدایە کە میدیا ئێرانییەکان هەندێ جار لە پرسی ڕووداوی سەربازیدا زانیارییە ڕاستییەکان ئاشکرا ناکەن.




باسنیوز





Top