نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە دابەزیندایە

 نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە دابەزیندایە
بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە و گەڕاندنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە چەندین شوێنی جیهان، زیان بە ئاستی خواست لەسەر نەوتی خاو کەوتوە و نرخەکەی روی لە دابەزین کرد.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 83 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 40.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 83 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 40.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 2% دابەزیوە.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 80 سەنتت دابەزی، کە دەکاتە %2.1ی نرخەکەی

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 80 سەنتت دابەزی، کە دەکاتە %2.1ی نرخەکەی و لە دواین مامەڵەدا بە 37.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.

لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا ماوەی پابەندییەکانی وڵاتانی ئۆپێک+ بە کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان کۆتایی پێدێت، ئەوەش نیگەرانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی زیادبونی خستنەڕوی ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکاندا لێکەوتوەتەوە.

نیگەرانییەکان لەبارەی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا، ئەو هەستەی بۆ وەبەرهێنەران گەڕاندوەتەوە کە لەماوەی داخستنی سنورەکانی جیهان پێیدا تێپەڕبون

شارەزایانی ئابوری دەڵێن، "نیگەرانییەکان لەبارەی بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا، ئەو هەستەی بۆ وەبەرهێنەران گەڕاندوەتەوە کە لەماوەی داخستنی سنورەکانی جیهان پێیدا تێپەڕبون، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕە ئابورییەکان بەگشتی و نەوت بەتایبەتی هەبوە".






خەندان-
Top