له ئێران دوو هه‌زار و 489 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 144 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 10 هه‌زار و 508 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 489 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 222 هه‌زار و 669 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 183 هه‌زار و 301 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
