بایدن؛ ترەمپ ناپاکی بەرامبەر سوپای ئەمریکا کردوە
هەواڵگری ئەمریکا زانیاری لایە کە هەواڵگری روسیا یارمەتی هێزە توندڕەوەکانی ئەفغانستان داوە بۆئەوەی سەربازی ئەمریکی بکوژن
بەگوێرەی ئاژانسی روسیا تودەی، لەمیانی لێدوانێکی بۆ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتەی دوێنێی نیویۆرک تایمز هەموانی شۆککرد، من قسەم لەسەر ئەو بابەتەکە کردوە، بەگوێرەی راپۆرتەکە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا زانیاری لایە کە هەواڵگری روسیا یارمەتی هێزە توندڕەوەکانی ئەفغانستان داوە بۆئەوەی سەربازی ئەمریکی بکوژن.
بەبێ دودڵی ئەوە ناپاکی گەورەیە کە ترەمپ بەرامبەر سوپای وڵاتەکەیان کردویەتی
بەگوێرەی لێدوانی بایدن، ئەگەر ئەوە راستبێت، بەبێ دودڵی ئەوە ناپاکی گەورەیە کە ترەمپ بەرامبەر سوپای وڵاتەکەیان کردویەتی.
دوێنێ، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی راپۆرتێکی لەبارەی هێزە توندڕەوەکانی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و تێیدا لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە کە روسیا پارەی داوەتە هێزەکانی سەربە تاڵیبا لەبەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکا، لەکاتێکدا ئەمریکا بەنیازە رێککەوتنی یەکجاری لەگەڵ رێکخراوی تاڵیبان بکات.
خەندان
