نەمسا : رێگا نادەین ئاڵۆزییەکانی تورکیا بگوازنەوە نەمسا و شەڕ لە شەقامەکانمان بکەن

 نەمسا :  رێگا نادەین ئاڵۆزییەکانی تورکیا بگوازنەوە نەمسا و شەڕ لە شەقامەکانمان بکەن


حکوومەتی نەمسا هۆشداریی دەداتە تورکیا و داوای لێدەکات کێشەکانی وڵاتەکەی هەناردەی نەمسا نەکات.

رۆژی شەممە 27-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی نەمسا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی نەمسا لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکان، بانگهێشتی ئۆزان چیخۆن، باڵوێزی تورکیای کردووە.

رۆژی 24-6-2020، ژمارەیەک پەنابەری کورد لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا خۆپیشاندانێکیان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان رێک خست و پەنابەرانی تورکیش هەوڵیان دا رووبەڕووی خۆپیشاندەرە کوردەکان ببنەوە.

پۆلیسی نەمسا بۆ رێگرتن لە دروستبوونی ئاژاوە، لەنێوان کورد و تورکەکان جێگیر کرا و گەنجە تورکەکان رووبەڕووی پۆلیسی نەمسا بوونەوە.

سێباستیان کۆرتز، راوێژکار (سەرۆک وەزیران)ی نەمسا هۆشداریی داوەتە تورکیا و رایگەیاندووە، ”رێگا نادەین ئاڵۆزییەکانی تورکیا بگوازنەوە نەمسا و شەڕ لە شەقامەکانمان بکەن“.







باسنيوز
Top