رۆژنامەیەکی ئەمەریکی هەماهەنگی سوپای رووسیا و تاڵیبان ئاشکرا دەکات
یەکەیەکی هەواڵگیریی سوپای رووسیا کە پێشتر هەوڵی کوشتنیان لە ئەوروپا داوە، ساڵی رابردوو خەڵاتی تاڵیبانی لە هێرشە سەرکەوتووەکانیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەو راپۆرتەی نیویۆرک تایمز بە پڕوپاگندەی هەواڵگیریی ئەمەریکا دەزانێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەبارەی ئەو راپۆرتەی نیویۆرک تایمز، بۆ وەرگرتنی زانیاری، پەیوەندی کردووە بە کۆشکی سپی، سی ئای ئەی و بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی هەواڵگیریی ئەمەریکا، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک بدەن
لە ساڵی 2019، 20 سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کوژراون.
دوای 20 ساڵ لە جەنگی ئەفغانستان، ئێستا ئەمەریکا دەیەوێت لەو وڵاتە بکشێتەوە و ئاشتی لە نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان و حزبی ئیسلامی دروست بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
K24-
