بەرنامەی خۆراکی جیهانی (فاو): زیاتر لە ٩ ملیۆن هاووڵاتیی سووری تووشی قەیرانی بێخۆراکی بوون
بەرنامەی خۆراكی جیهانی (فاو) دوێنێ هەینی 2020.6.26 راپۆرتێكی لەبارەی بارودۆخی سووریا بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت ژمارەی هەژاران لە سووریا زۆر زیادی كردووە و تەنها لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا 1 ملیۆن و نیو هاووڵاتی لەو وڵاتە هەژار بوون.
ئەلیزابیپ بایرز، گوتەبێژی فاو دەڵێت: "نرخی كەلوپەلەكان بەگشتی لە سووریا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 200 % بەرز بوونەتەوە، هۆكارەكەشی بەشێكی بەهۆی زیادبوونی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی سووریا و بەشێكی دیكەشی بەهۆی داڕمانی ئابووریی لوبنانە كە سەرچاوەی سەرەكیی هاوردەكردنی كاڵا بووە بۆ سووریا."
بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن ژمارەیەک ڕێكخراوی نێودەوڵەتییەوە بڵاو كراوەتەوە رێژەی هەژاری لە سووریا گەیشتۆتە 90 % و داهاتی تاكەكان لە رۆژێكدا تەنها دوو دۆلارە.
باسنيوز
