ئاستی جەماوەریی ترەمپ لە بەرژەوەندیی رکابەرەکەی دادەبەزێت
بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکرێ و تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا، جارێکی دیکە وەک کاندیدی پارێزگارەکان هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی وڵات دەدات و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانەیش، رکابەری دەکات.
بەپێی دوایین راپرسی، کە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) رێکی خستووە، %50ـی بەشداربووان، لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیاندا دەنگ بە جۆ بایدن دەدەن و %36ـیش رایانگەیاندووە، کە دەنگ بە ترەمپ دەدەن.
ئەمریکییەکان پێیانوایە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا کرد و لە کەیسی کوشتنی پیاوێکی رەشپێستی ئەمریکاش، هەڵوێستی خراپ بووە.
باسنيوز
